جگەر ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە جەستەدا و ژەهری جەستە فڕێدەداتە دەرەوە، بوونی هەندێک چەوری لەسەر جگەر ئاساییە، بەڵام ئەگەر ڕێژەکەی بگاتە %5-10ی کێشی خۆی، واتای گرفتە و پێویستی بە چارەسەر هەیە.
(ماڵپەڕی OnlyMyHealth) چەند چارەسەرێکی سرووشتی بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەو کەسانەی چەوری جگەریان هەیە.
=KTML_Bold=1- سرکەی سێو=KTML_End=
کێشی جەستە و چەوری جگەر کەمدەکاتەوە، هەوکردن ناهێڵێت، پێش هەموو نانخواردنێک، پەرداخێک ئاوی گەرم و یەک کەوچک سرکەی سێو تێکەڵ بکە و بیخۆرەوە.
=KTML_Bold=2- چای سەوز=KTML_End=
ڕێژەی ئەو چەوریە کەمدەکاتەوە کە جگەر کۆیکردووەتەوە، یارمەتیی جگەر دەدات باشتر کاربکات، باشترە هەموو ڕۆژێک بیخۆیتەوە.
=KTML_Bold=3- لیمۆ=KTML_End=
دژە ژەهری جگەرە، ڤیتامین C و دژە ئۆکسانی تێدایە، ڕێگری دەکات زیان بە خانەکانی جگەر بگات، کەوچکێک یان دوو کەوچک ئاوی لیمۆ لەگەڵ پەرداخێک ئاو تێکەڵ بکەرەوە و بەیانیان بیخۆرەوە.
=KTML_Bold=4- کۆنتڕۆڵی کێشی جەستەت بکە=KTML_End=
قەڵەوی مەترسیدارە بۆ تەندرووستی جگەر، پێویستە ئاگات لە کێشی جەستەت بێت و کێشت کەمبکەیتەوە.
=KTML_Bold=5- ماددەی کحولی مەخۆرەوە=KTML_End=
کحول گەورەترین دوژمنی جگەرە و هۆکارە بۆ ئەوەی چەوری زیادە لەسەر جگەر کۆبێتەوە، ئەگەریش زۆر ئالودەیت و ناتوانیت دەستبەرداری بیت، ڕاوێژ بە پزیشک بکە و ئەو ڕێگەکانی وازهێنانت بۆ ئاساندەکات.
=KTML_Bold=6- وەرزش بکە و ئاگات لە خۆراکەکانت بێت=KTML_End=
وەرزشکردن و ئاگاداربوون لە سیستمی خۆراکیت یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی چەوری جگەر بتوێتەوە، خۆت بەدووربگرە لە خواردنی گۆشت، شیرینی و چەوری. [1]