ئەمڕۆ دووشەممە #10-04-2023#، وەفدێکی پەڕڵەمانی ئێراق بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #سلێمانی# سەردانی سلێمانی کرد. عەباس زاملی، سەرۆکی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە پەڕڵەمانی ئێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە سلێمانی ڕایگەیاند بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، پشتیووانی برایانمان دەبین لە سلێمانی دژی ئەو هێرشەی کە کراوەتە سەریان وداواش لە حکومەتی ئێراق دەکەین ڕاپۆرتێک لەبارەی هێرشەکە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بەرزبکاتەوە چونکە هێرشەکەی سەرفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پێشێلکارییە و بەرگری لەسەروەری خاکی ئێراق دەکەین. لەلای خۆشییەوە د. #هەڤاڵ ئەبوبەکر#، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند بەڕەسمی ناڕەزایەتی خۆمان ئاڕاستەی کونسوڵخانەی تورکیا کردووە و داواش دەکەین هێرشی لەم جۆرە دووبارە نەبێتەوەپارێزگاری سلێمانی باسی لەوەشکرد، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی فڕۆکەخانەیەکی مەدەنییە و سیستەمی ڕاداری ئێراقی سەرچاوەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دیاری دەکات. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 581 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!