ئەمشەو شەممە #15-04-2023# #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ #هەڤاڵ ئەبوبەکر# پارێزگاری #سلێمانی#، لە بارودۆخی دەڤەری سلێمانی و پاراستنی ئاساییش و ئارامی ئەو دەڤەرەی پرسی .
سەرۆکی حکومەت نیگەرانی خۆی لە دۆخی نالەباری ئەمنی پارێزگای سلێمانی دەربڕی و پالپشتی حکومەتی بۆ دابینکردنی پاراستنی ئاساییش و سەقامگیری زیاتری ناوچەکە بە پارێزگار ڕاگەیاند. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 660 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!