خوا لە کاری خۆی بۆتەوە.
هەموو ئەو مرۆڤانەی کە بڕیاری ژیانکردنیان داوە، بۆ ئەوەی بژێوی دەستەبەربکەن لە کۆمەڵگەدا کاردەکەن، کەس هەیە لە کارکردندا لەسەرخۆ و هێمنە، کەسیش هەیە شپرزە، پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە لە دوای تەواوبوونی کارێک بکەوێتە پەلەپەل، پێی بوترێ: تازە کارەکە تەواوبوو، پەلەپەلی بۆ چییە.[1]