ناو: سۆران
نازناو: ماکۆ ساوین
ناوی باوک: تەحسین
ناوی دایک: مەلێحە
ساڵی لەدایکبوون: 1970
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
من لە بنەماڵەیەکی کۆیی لە شاری هەولێر لە دایک بووم. ناوی لە دایک بووم ‘سۆران’ە، لە بەریتانیا ناوی خۆم گۆری بۆ ماکۆ، ماکۆ شارێکی دێرینی کوردستانە، لانکەی مۆغەکانی کورد بووە. کوری ‘مامۆستا تەحسین عومەر حەسن ڕەسوڵ مەحمود محەمەد’م. و کوری ‘مەلێحە کچی میرزا سەعید ئەحمەدی کۆیە’م، بنەماڵەی دایکم دانیشتوی شارۆچکەی قەڵادزێ بوون.
خوێندنی سەرتاییم تا زانکۆ لە شاری هەولێر تەواوکردووە. پاش تەواوکردنی کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری لە بەشی ئامار لە زانکۆی سەلاح الدین لە ساڵی 1993، لە فەرمانگەی تەندرووستی هەولێر دامەزراوم. لە دوایدا تا ساڵی 1998 سەرپەرشت و لێپرسراوی بەشی کۆمپیوتەر بووم، لە ساڵی 2000 وە لە وڵاتی بەریتانیا نیشتەجێ بووم.
لە قۆناغی ئامادەیدا خولیای زانستی فیزک و بیرکاری بووم، لە ئەنجامدا ڕامانم لەسەر چەند یاسایەکی فیزیک و بیرکاری هەبووە. شان بەشانی ڕێچکەی زانستی خولیای دۆزینەوەی نەهێنیەکانی ئایین و مێژووی کورد بووم. لە قۆناغی ئامادەیی دەیان پرسیاری بیرکاریم لە مامۆستاکانم دەکرد ئەو یاسایانە لە کوێوە هاتوون، هەمیشە دەیان وت جارێ زۆر زووە بۆ ئەو پرسیارانە، بۆیە بۆخۆم بە دوای داتاشینی ئەو یاسایانە دەکەوتم. کاتێک چومە زانکۆ، بیینم زۆرێک لەو یاسایانە بە جۆرێکی تر داتاشرا بوون، بەڵام ئەنجامەکانیان هەروەک یەک بوون، یاخود چەند یاسایەکم دۆزیبۆوە کەچی پێش من بە سەدان ساڵ دۆزرابۆوە.
سەبارەت بە ئایین و مێژوو، بە بڕوای من هەردووکیان دوو زانستن و ئاوێتەی یەکترین، وەک دوو وێنەی یەک دراو بن، بە بێ زانیاری لە یەکێکیان ئەستەمە لە دیوەکەی تر تێ بگەی. لە ئەنجامی لێکۆڵێنەوەکانم بۆم دەرکەوتووە ئەگەر ئایین لانکەی بیر و هزری مرۆڤ بێت مێژوو ڕاژاندنی ئەو لانکەیە دەبێت. وە لە ساڵی 2003 ڕێچکەیەکی ترم لە بواری ئایینی و مێژووی کورد گرتە بەر بەتایبەتی ئاشنا بوون بە ئایینی زەردەشتی و چۆنییەتی گەران بە دوای ئەو مێژووە ونبووەدا.
بوارەکانی ئەکادیمیم بەم شێوەیە بووە: چەندین بڕوانامەم لە بواری کۆمپیوتەر بەدەست هێناوە، لەنێوان ساڵانی 2002 بۆ 2004 دا ئەو بڕوانامانەم بەدەستهێناوە:
Advance Diploma Level III، Programming (Java، System Analysis، Software Design، SQL)
Advance Diploma Level III، IT Users (Principle، Spread sheet، MS Word)
Diploma Level II، Programming (C++، Pascal، Visual Basic، Program Design Techniques) .
Level II (Maintenance and Repair Hardware and Software، Photoshop، DreamWeaver) .
CompTIA A+ in Hardware and Software.
Edexcel in Advance Oracle PL and Oracle SQL/SQL.
لە 2006، بڕوانامەی ماستەرم لە بواری زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی میترۆپۆلیتانی مانچستر بە دەستهێناوە.
لە 2018، بڕوانامەی ماستەرم لە لێکۆڵینەوەکانی ئیسلامی (Islsmic Studies) ، لە زانکۆی ئەبەردین ‘University of Aberdeen’ لە بەشی (فەلسەفە، مێژوو، ئایین) ، بە پلەی باشە بە دەستهێناوە.
لە 2021، بڕوانامەی ماستەرم لە زانستی بیرکاری، لە زانکۆی ئۆپن یونیڤێرستی ‘Open University’، بە دەستهێناوە.
سەبارەت بە بوارەکانی ترم، هەر کاتێک کاتم هەبووبێ خۆم سەرقاڵی مێژووی کورد و ئایینەکانی زاگرۆسی کردووە کە نزیکەی چوار هەزار ساڵە کورد پەیڕەوی کردووە. لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیەدا دوو بەرگی لێکەوتەوە بەناوی ڕامان لە مێژووی کورد و ڕامان لە ئایینە زاگرۆسییەکان. هەردووکیان ڕامانە لەسەر نووسینە گوماناویەکانی مێژوونووسان جا چ بە ئەنقەست نووسیبیان یان بە هەڵە ڕاڤەیان کردبێ.
کاری ڕێکخراوەیی: لە کۆمەڵەی کوردی و ڕێکخراوی زەردەشتی کارم کردووە. لە ساڵی 2016 - 2017 بەڕێوەبەر و مامۆستای یاریدەدەر بووم لە پەیمانگای زەردەشتی (ئۆنڵاین) .
$کارە پیشەییەکان لە ئەوروپادا:$
یاریدەدەری مامۆستای ئایتی ‘IT’ لە کۆلێژی ‘Mancat’.
$وەرگێڕان:$
کاری نووسینگە: ناردنی دراوەکان، گەشتیاری.
پێشەی ئێستا: فۆرێکس و دراوە دجیتالەکان، بەرێوبەری کۆمپانیای ‘Z & Z Ltd.’.
ئەمانەی سەرەوە بەرهەمی من و جگە لەوەش دەیان نووسینم لە ماڵپەرە کوردییەکان بڵاوکردۆتەوە. سەبارەت بە بابەتی بیرکاریش دەیان بەرهەمم هەیە و یەکێک لەو بەرهەمانەم سەبارەت بە دۆزینەوەی یاسای ڕووبەری شێوە ئەستێرە بوو، لەسالێ 2005 لە ڕۆژنامەیەکی تایبەت بە بیرکاری بڵاوم کردەوە. ناوی ڕۆژنامەکە: “Mathematical Spectrum Magazine Sheffield University”
$بەرهەمە تەواو نەبوەکان و پلانی ئاییندە:$
ئامادەکاری بۆ دکتۆرا لە ‘بەراورد لەنێوان ئایینی زەردەشتی و ئایینی ئیسلام’.
لێکۆڵێنەوە لە ئایینی مۆدێرن و سیستەمی کۆیلایەتی سەردەم.
مێژووی درووستکراو و زمانی سۆمەری.
ئایا کۆتا ژیانی مەسیح لەسەر خاچ بوو؟
[1]