#لاهور شێخ جەنگی#، کە خۆی وەک هاوسەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەناسێنێت، نامەیەکی فەرمی ئاڕاستەی #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.
لە ماوەی ڕابردوو، لاهور شێخ جەنگی نامەکەی ئاڕاستەی مەسرور بارزانی کردووە و تێیدا باس لەو پێشێلکارییانە کردووە، کە هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی بەرانبەر کەسە نزیکەکانی ئەنجامیانداوە.
لاهور شێخ جەنگی لە نامەکەی باسی دەستگیرکردنی هەشت کەسی نزیکی کردووە و ئاشکراشیکردووە، لە ڕۆژی دەستگیرکردنیانەوە تا ئێستا #30-04-2023# بێ سەروشوێنن.
هەر لە نامەکەدا کۆمەڵێک بەڵگەی خستووەتەڕوو، کە تایبەت بووە بە ئەگەری هێرشی هێزەکانی یەکێتی بۆ سەر بینای هۆتێل لالەزار لە #سلێمانی#، کە شوێنی مانەوەی لاهور شێخ جەنگی و خانەوادەکەیەتی.
لە ناوەرۆکی نامەکەی لاهور شێخ جەنگیدا تەواوی ئەو فشارانە خراونەتەڕوو کە لەلایەن یەکێتی نیشتمانییەوە خراونەتەسەری بۆ ئەوەی چیدیکە نەتوانێت بە ناوی یەکێتییەوە چالاکی ئەنجام بدات. [1]