سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت کرد و پێکەوە تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکومەتی هەرێمیان کرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمرۆ دووشەمە #08-05-2023#، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەت کرد.
ئاماژە بەوەشدرا، لە کەشێکی ئەرێنیدا تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکومەتی هەرێم کرا و هەردوولا کۆک بوون لە سەر چارەسەريی گشت کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان گشت کوتلە وزارییەکانی ناو کابینە.
لە کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی، تيشک خراوەتە سەر دوا دۆخی سیاسیی هەرێم و ناوچەکە و جەخت لە سەر پاراستنی تەبایی و یەکڕیزیی ناوخۆیی کرایەوە، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانی و مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.[1]