یەکێک لە هونەرمەندانی باکووری کوردستان محەمەد عارف جزیرییە، لە ساڵی 1921 لە جزیرا بۆتان لەدایک بووە، کە بەشێکی گرنگ لە ژیانی هونەری خوی لە باشووری کوردستان بووە. عارف لە تەمەنی 13ساڵی بە تۆمەتی سیاسی لە تورکیا دەستبەسەر دەکرێت و لە بەر تەمەنی کە کەم بووە ناتوانن تۆمەتەکانی بەسەردا ساخ بکەنەوە سەرەڕای ئەمەش ماوەی 5ساڵ لە زینداندا ڕایدەگرن، دواتر لە تەمەنی 18 ساڵی دەچێتە بەغدا و لەوێ لە بەشی کوردی ڕادیۆی بەغدا دەست بە کاری هونەری خۆی دەکات.
محەمەد عارف کە بە بابێ کەریم ناوبانگی دەرکردووە دوای بەغدا دەڕوات بۆ #زاخو# و #دهوک# و #ئاکرێ# و لەو ناوچانەدا لەسەر کارە هونەریەکانی بەردەوام دەبێت، #ساڵح ئامێدی# هونەرمەند کە یەکێک لە هۆگرانی دەنگی ئەم هونەرمەندەیە و لە زۆربەی بۆنە و دانیشتنە هونەریەکاندا تەقلیدی دەنگێ محەمەد عارف دەکات و سترانەکانی دەڵێتەوە، ئەو دەڵێت: کە محەمەد عارف توانی بووی بە دەنگێ زەڵالی خۆی و گۆرانی یەکانی زەوق و کەیفێکی تایبەت بۆ گەلی کوردستان لە ساڵەکانی بن دەستی ڕژێمی بەعس درووست بکات و من سەربەرزم کە بەو کارە هەستاوم.
لە زۆر بۆنەدا لەگەڵ #عیسا بەرواری# و محەمەد عەلی دەرکەوتووە، محەمەد عارف کەسێکی نەخوێندەوار بوو و شارەزای زمانی تورکی و عەرەبی بوو.
هەتا ئەو سەردەمەش لە دەڤەری بادینان بە گشتی و لە ئاکرێ بە تایبەتی، بابێ کەریم هەوادار و گوێبیستی خۆی هەیە و دەنگێکی نەمرەم لە یەکێک لە ئاهەنگەکانی خۆی بە #سەعید شوکری# کە ئەویش هۆگرێکی دەنگی محەمەد عارفە وتبوو: کە من سترانم بۆ بابت وتووە بۆ تۆشی دەڵێم و دوای تۆ منداڵەکانیشت دەبنە هەوادار و گۆێگری دەنگی من.
کەمال ئاکرەیی و ئیسماعیل ئاکرەیی دوو بەرگدرووی شارۆچکەی ئاکرێنە کە ئەوانیش بە بەرگدرووی محەمەد عارف بەناوبانگن دەڵێن: وەختێک لە بابێ کەریم گۆرانی دەڵێت دڵ و هەناوی مروڤ ئاگر دەگرێت و هزر و بیرمان دباتە دنیایەکی تر. هەتا ئێستاش ئێمە لەگەڵ دەنگی ئەو دەژین.
بە داخەوە لە 17-12-1986 لە شاری دهۆک مالئاوایی یەکجاری لە ژیان کرد و ئارامگەی لە گۆڕستانی شاخکێی دهۆکە.
محەمەد عارف جزیری نزیکەی 1200 گۆرانی وتوونە و 60 کاسێتی بڵاو بوونە، گولێ مەحروومێ، شەڤێن نیسانا، خەزال، خرابۆ، پسماموو، دیاربەکر، یاردلوو، ئەز خەزالم، بێریڤانێ، چیایێ کوردستانێ، بەفر باری، حەسەنیکوو، چیایێ شنگالێ، باڤێ فەخری، کوچەرێ و ..... بەشێکن لە سترانەکانی هونەرمەند.[1]