ئەردەوان عەلی محەمەد کە بە ئەردەوان زاخویی نێوبانگی دەرکردووە، لە ساڵی 1957 لە شاری زاخۆی باشووری کوردستان لەدایک بووە، هەر لە مناڵییەوە حەزی کە ستران و گۆرانی وتن هەبووە، بەشداری چەندێک لە ئاهەنگەکانی نەورۆزی لە شاری زاخو کردووە.
لە ساڵی 1979 لە زاخو ژیانی هاوسەرێتی پێک هێناوە و دواتر چوەتە ناو رێزەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و پەیوەندی بە پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە و سەرەڕای پێشمەرگایەتی و ڕیکخستنی نهێنی یەکان کە خەریکی بووە، گۆرانی بە وەڵات و دەردە سەریەکانی مللەتی کوردەوە گوتووە.
بەرهەمی ژیانی هاوسەرێتی ئەردەوان زاخۆیی دوو مناڵ بە ناوەکانی هوزان و کوڤان بوونە، یەکەم گۆرانی لە ساڵی 1978 ب ناوی $دێچمە هەوارا خابیری$ تۆمار کردووە، هەر لە هەمان ساڵدا یەکەم کاسێتێ بڵاو کردووە.
گۆرانی بێژ و هونەرمەند ئەردەوان هەتا کو بێ سەرو شوێن بونی خۆی (300) گۆرانی تۆمار کردووە، لە دەمی کە پێشمەرگە بوو لەسەر شاخەکانی کوردستان بووە، گۆرانی چومە چیا، چیا بلندن جانا من تۆمار کردووە.
ئەردەوان زاخویی گۆرانیەکانی سیاسی و شورەشگێری و ئەوینداری بونە، لە شەوی 28 لە سەر 29 مانگی کانونی دوومی ساڵی 1986 لە کاتی ئەنجام دانی ئاهەنگێک لە شاری بەغدا هاتە دەستگیر کردن و هەتا ئەو کاتەشی لە گەڵ بێتن، بێ سەر و شوێنە.
شاری زاخۆ وەکە رێزگرتن بۆ ئەردەوان زاخۆیی، پەیکەرێکی ئەو هونەرمەندەیان لە بەرامبەر پری دەلال کە شوێنێکی دێرین و وەکو ناسنامەی ئەو شارەیە، دروست کردووە.
هۆزان و ئاوازەکانی ئەو هونەرمەندە لە لایەن (عەبدولعەزیز سلێمان، #سەمیر زاخویی#، عیسا بەنستانی، خالس خەلیل، شاکر ئاکرەیی، #حەبیب کەلەش#، سەبڕی بوتانی، نەزیر رەمەزان، #حکمەت مەلا یاسین# و #سەباح زاخۆیی#) بۆی داندراون، #سەباح زاخویی# موزیکژەن و ژەنیاری عود لە زۆربەی بۆنە و ئاهەنگ و دانیشتنە هونەرییەکانی لەگەڵ ئەردوان زاخویی کاری کردووە.[1]