قەڵای مەریوانی گرتییە
هاوشێوەی ئەم ئیدیۆمە وتراوە #چیای سەفینی گرتییە#، قەڵای مەریوان لە سەرووبەندی سەدەی چواردەیەمی زایینی لەسەر دەستی میر حەمزەی بابان دروستکراوە، ناوەندی بڕیاری و کارگێڕی میرنشینە کوردییەکان بووە، شورا و سەرا و شوێنی سەردار و میران بووە، بۆیە لەسەردەمی خۆی گرتنی ئەو قەڵایە سەخت و دژوار بووە، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و هەندێک جار مرۆڤ کارێکی بچووک و کەم دەکات و خۆهەڵکێشانێکی زۆری خۆی پێ دەکات بەتەوسەوە لە چەنەی دەدرێتەوە و بۆ کەمکردنەوەی خۆهەڵکێشانەکەی دەوترێت: قەڵای مەریوانی گرتییە.[1]