ڕەتی بڵاوە.
ڕەت: لە ڕێ گلان یان لە ڕێ دەرچوون (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) کەسە چاوبرسییەکان هەرچی بکەن، مێشک و گیرفانیان پڕنابێت، بۆیە پەلاماری هەموو جۆرە کارێک دەدەن، بەهۆیەوە زۆر پەرشوبڵاو دەبن و کارەکانیان بەباشی بۆ ڕێکناخرێت، پەندەکە بە کەسێک دەوترێ کە ئیشی زۆر بێ و بیر و مێشکی بڵاوبێت.[1]