ڕیشی ئەتاشێ و ئاوێنەشی ئەداتە دەست.
لە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتیدا بەتایبەت کوردەواردا، ڕیش سیمایەکی دیاری پیاوبووە، واتە: هەر کەسێک گەر پێی بوترایە پیاو، دەبوو لانی کەم کەمێک ڕیشی هەبێت، ڕیشتاشین و لووسکردنی ڕوومەت بۆ پیاوان جوان نەبوو، پەندەکە واتە: کەسێک کاری خراپی بە کەسەکیتر ئەنجامئەدا و دوایی لۆمەشی ئەکا.[1]