غوددەی سام بریتییە لە زیاد بەرهەمهێنانی هۆرمۆنە سایرۆیدەکان لەلایەن ڕژێنی پەریزادەوە، ڕژێنی پەریزاد دەکەوێتە بەشی پێشەوەی مل هۆڕمۆنە سایرۆدەکان دەردەدات کە چەند هۆڕمۆنێکن زیندە چالاکی مرۆڤ ڕێکدەخەن، وەک هەناسەدان لێدانی دڵ فرمانەکانی ناوەندە کۆئەندامی دەمار کێشی لەش پلەی گەرمی لەش (بەو شێوەیە لەش وزە بەکاردێنێ) زیاد بەرهەمهێنانی ئەم هۆڕمۆنە ئەم زیندە چالاکیانە تێکدەدات، دکتۆر داهات حەوێزی، پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە نیشانەکانی غوددەی سامی بڵاوکردووەتەوە.
ئەو کەسانەی غوددەی سامیان هەیە هەست بە دڵە کوتێ، دەست لەرزین و زۆر ئارەقەکردنەوە دەکەن، زۆر لە نەخۆشەکان بێ تەحەمول و قەلەق دەبن و زوو هەڵدەچن و خەویان تێکدەچێت، دەروونیان گەرم دەبێ و بەرگەی گەرما ناگرن، ئیشتیهای خواردنیان زیاد دەکا بەڵام کێشیان دادەبەزی، لە خانمان تێکچونی سوڕی مانگانە یەکێکە لە نیشانەکانی غودەی چالاک.
ئەگەر غوددەی سام چارەسەر نەکرێت ماکەکانی غوددە درووست دەبێت وەکوو سکچون، ڕشانەوە، کێش دابەزین، تێکچونی پێستی قاچ، دەرپەڕینی چاو، هەستیاری، کزبوونی بینین، تێکچونی کارەبایی دڵ و ئێسکە نەرمە.
لە هەندێک حاڵەتدا هەوکردنی ڤایرۆسی دوای پەتا و ئەنفلۆنزا دەبێتە هۆی هەوکردن غوددە و نیشانەکانی وەکوو غوددەی سام دەردەکەوێت.
بۆ دەستنیشان کردنی غوددەی سام پێویستە پشکنینی خوێن بکرێت بۆ زانینی فرمانی غودەدکان و پشکنینی ڕێژەی خوێن و هەوکردن و هەندێ پشکنینی بەرگری غوددە و سۆناری ملیش بکرێت. [1]