پزیشکان و پسپۆڕان باس لەوە دەکەن، پیاوان بە خواردنی ڕۆژانەی #پیاز#ی تازە لەگەڵ ژەمەکاندا، بە شێوەیەکی سرووشتی وزە و هێزیان زیاد دەبێت و ئاشکرای دەکەن کە لە دێرزەمانەوە پیاز وەکوو دەرمانێکی سرووشتی بەکار هێنراوە بۆ هێز و توانای سێکسی پیاوان.
هەروەها جەخت دەکەنەوە، ئەو پیاوانەی لە ڕووی سێکسییەوە وەکوو پێویست توانایان نییە، دەتوانن گۆڕانکاری لە بەرنامەی خۆراکیاندا بکەن و یەکێک لەو خۆراکە سرووشتییانەی کاریگەریی هەیە و هێز و گڕ و تین بۆ پیاوان دەستەبەر دەکات، هەموو جۆر و ڕەنگەکانی پیازە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 609 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!