=KTML_Bold=پەیڕەوو و پرۆگرامی ناوەندی بڵاوکردنەوەی کەپر=KTML_End=
=KTML_Bold=پێناسەی کەپر=KTML_End=
کەپر ناوەندێکی ئەدەبی و هونەرییە و چەند نووسەری تاراوگەنشینی لەژێر خۆی جێ کردووەتەوە. ئەم نووسەرانە بە هاوبیری و هاوکاریی یەکتر پەڕتووکەکانی خۆیان چاپ و بڵاو دەکەنەوە. کەپر دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە نییە و ڕەشنووس لە هیچ کەس و لایەنێک بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە وەرناگرێت.
=KTML_Bold=ئامانجەکانی کەپر=KTML_End=
کەپر پەڕتووکی کۆن و تازەی بەڕێوەبەرانی خۆی چاپ و بڵاو دەکاتەوە.
بەدڵسۆزی و تێگەیشتنەوە پەڕتووک چاپ و بڵاو دەکاتەوە. هەوڵ دەدات بەها بۆ پەڕتووک و بۆ زمان و ئەدەبیات بگەڕێنێتەوە.
گرینگی بە نووسین و وەرگێڕان دەدات.
گرینگی بە زمانی کوردی، بە ڕێنووس و ئەلفبێی کوردی دەدات و هەر لەو پێناوەیشدا درێژە بە کارەکانی خۆی دەدات.
کەپر هەوڵ دەدات ساڵانە بانگهێشتی نووسەر یا وەرگێڕێک بکات و پەڕتووکێکی بۆ چاپ و بڵاو بکاتەوە.
=KTML_Bold=کەپر لە باشووری کوردستان=KTML_End=
کۆشان دلێر هاوکاری باوەڕپێکراوی کەپرە، لە باشووری کوردستان. کاروبارەکانی کەپر لە باشووری کوردستان جێ بە جێ دەکات. کۆشان دلێر و بەڕێوەبەرانی کەپر ئاگاداری ئەو کاروبارانەی یەکترین کە پەیوەندییان بە کەپرەوە هەیە.
=KTML_Bold=بەڕێوەبەرانی کەپر=KTML_End=
#دانا ڕەئوف# - #میران ئەبراهام# -#کەریم تاقانە#
بۆ داواکردنی بڵاوکراوەکانی کەپر؛ لە کوردستان:
کۆشان دلێر
=KTML_Tel_Link_Begin=009647702279940=KTML_Tel_Link_Between=009647702279940=KTML_Tel_Link_End=
=KTML_Email_Begin=info@keper.org=KTML_Email_Between=ئیمەیڵی کەپر=KTML_Email_End=
[1]