زۆر سەراو و دەراوی دیوە، تەڕنەبووە.
کەسە دنیادیدەکان لە کۆمەڵگەدا ئەوانەن کە زۆر گەڕاون، کورد وتەنی پێڵاویان زۆر دڕیوە، تاڵی و سوێری ڕۆژگاریان چەشتووە، بەردەوام ئامۆژگاریی کەسانی تازەپێگەشتوو دەکەن، هەروەها ڕێنوێنی کاروپیشە خەڵکی دەکەن، بەڵام کەسە فێڵاوییەکان ئەزموونیان لە فرتوفێڵدا پەیداکردووە، بۆ کەسی ساختەچی و تەڵەکەباز بەکاردێت کە دنیای زۆر دیبێت و لەهیچا تێنەکەوتبێت.[1]