سوور و شینی دەکات، خەڵکی پێ قەرزار دەکات.
پێشوان دەڵێن: کابرایەک دەمەو پایزێکی درەنگ، کەرێکی لاتی بۆزی هەبوو، بردی فرۆشتی، ئەوەی لێی کڕی، زستان بەخێویکرد، پاشان بەخەنە جوان ڕەنگی کرد، بەهار بەنرخێکی گران بەهەمان کەسی فرۆشتەوە، دەیوت: کە کڕیومە ئاوابووە. بۆ کەسێک بەکاردێت کە کارێکی خراپ و نەشیاو ئەنجامبدات، هەروەها خەڵکی پێتاوەنبار بکات، لەولاشەوە بەئاسانی بۆی دەربچێت.[1]