کا لە کادێنان، جۆ لە جۆخێنان.
کا: لاسکی وشکی دەغڵ. کادێن: بەو جێگەیە دەوترێت کە کای تێدا هەڵدەگیرێت. جۆخێن: بەو جێگەیە دەوترێت لە کێڵگەدا تەخت و خۆشدەکرێت، بۆ ئەوەی خەرمانی تێدا کۆبکرێتەوە. واتە: دەبێت هەر شتە و لە جێگەی خۆیدا بێت، وەک تەوس بە کەسێکی نەزان دەوترێت کە جێگەی شتەکان نازانێت.[1]