کەر جارێک دەداتە ئاستەنگی.
مرۆڤە زیرەک و بە ئەزموونەکان، لە ژیانیاندا چەندین ڕێگە تاقیدەکەنەوە بۆ ئەوەی لە ژیانێکی باش بەهرەمەند بن، بەڵام لە هەندێک ڕێگەدا شکست دەخۆن و ڕێگەی نوێ تاقیدەکەنەوە. واتە: کەسێک گەر جارێک بە ڕێگەیەکدا ڕۆشیت و تووشی ئاستەنگی و نەهامەتی بوو، جارێکی تر نابێت بەو ڕێگەیەدا بڕوات. [1]