تیپی تۆپی پێی لاوانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە جەولەی هەشتی خولی لاوانی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی ئێراقدا میوانداری لە لاوانی یانەی سامەرا کرد.
کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە #10-09-2023# و لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەکەی، تیپی تۆپی پێی لاوانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە میوانداری لە لاوانی یانەی سامەرا کرد.
لەو یارییەدا و لەسەرەتاوە گڕوتینی ڕۆحی یاریزانانی هەردوو تیم بۆ بردنەوە و سێ خاڵی گرنگی یارییەکە بوو، ئەمە و لە گێمی یەکەم و لە خولەکی 10، نەجدەت ئەحمەد یاریزانی یانەی سامەرا گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی بۆ تیپەکەی تۆمار کرد، لە پاش ئەو گۆڵە ئاست بەرزی کوڕانی پێشمەرگە بە هێرشە یەک لە دوایی یەکەکانیان بەدی کراو تا لە خولەکی 19 ئیدریس عەزیز گۆڵی یەکسان کردنەوەی بۆ پێشمەرگە سەوز پۆشەکان تۆمار کرد.
ئەمە و لە خولەکی 28 و لەگەڵ درووست بوونی لێدانێکی سزا لەبەرژەوەندی یاریزانانی پێشمەرگە یاد بەختیار نەیتوانی تۆڕی گۆڵی یانەی میوان بهەژێنێت و ئەو هەلەی لەدەست دا.
هەر لە درێژەی یارییەکە و لە گێمی یەکەم و خولەکی 30 یاد بەختیار توانی گۆڵی دووەم و پێشکەوتون بۆ پێشمەرگەکان تۆمار بکات، ئەمە و لە خولەکەکانی 46 و 66 یاریزانان، (عەلی عەبدول کەریم و ئەمیر عەزیز) دوو گۆڵی دیکەیان بۆ کوڕانی سامەرا تۆمار کردوو دواتر و بێ کۆڵنەدا و لە خولەکی 79 دووبارە یاد بەختیار ئەنجامەکەی بۆ لاوانی پێشمەرگە بە 3 گۆڵ یەکسان کردەوە.
لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ڕاهێنەر و هاتنە نێو یاریگە، خۆژی شکور توانی لە خولەکی 90+5 کاتی زیاتکراو گۆڵی چوارەم و کۆتایی و پێشکەوتن و بردنەوە بۆ لاوانی پێشمەرگە تۆمار بکات و بەو سەرکەوتنەش، پێشمەرگە کۆی خاڵەکانی بۆ 19 خاڵ بەرز کردەوە و لە لوتکەی یانەکان بە جێگیری مایەوە.
[1]