حەتەر و مەتەر هەشت پا دیرت، مامە حوتەر دوو پا دیرت
حەتا مامە حوتەر حەو نەکونی، حەتەر و مەتەر ڕەو نەکونی
حەتەر و مەتەر دەستەواژەیەکە لە مەتەڵەکەدا مەبەستی لە گای جووتکردنە، هەشت پا، واتە: بە جووتە گایەکی جووتکردن، هەشت پێیان هەیە، مامە حوتەر دوو پا دیرت، مەبەست لە جووتیارە کە دوو قاچی هەیە، حەتا مامە حوتەر حەو نەکونی، واتە: هەتا جووتیار هەڵنەستێت و دەست بەکارنەکات، حەتەر و مەتەر ڕەو نەکونی، واتە: جووتەگا دەست بە کێڵان ناکەن. وەڵام (جووتیار و جووت) . [1]