لە دوازدە مانگە شەوێکی لەوەڕاندووە.
لە کۆندا شوان یان بزنەوان بە حەوت یەک دەگیرا، واتە: ساڵێک مەڕوماڵات دەلەوەڕێنێت، لە کۆتاییدا لە حەوت سەر ماڵات یەک سەری بۆ شوان بوو، لەو مامەڵەیەدا سەرەتا گیسکێک یان کاوڕێکیان دەدایە، پێیدەوترا (شەرتە شوانی) ، بۆیە هەندێک شوان یەکەم ڕۆژ کە دەچووە، شوانی و شەرتە شوانی وەردەگرت، بۆ ڕۆژی دوایی وازی دەهێنا و شوانی نەدەکرد، ئەوەش وەک فێڵ وابوو. پەندەکە بە کارێک ئەوترێت کە پێشەکی داوای کرێ بکرێت. [1]