مانگی قنگ هەڵکڵاشە.
قنگ هەڵکڵاش: قنگ هەڵخوراندن. ئەم ناوە ژنان بۆ کۆتایی زستان و سەرەتای بەهار وتوویانە، یان کۆنە نەماوە و تازەش پێنەگەیشتووە، واتە: پاشەکەوتی دانەوێڵەی پار بەرەو تەواوبوون چووە و بەرهەمی تازەش پێنەگەیشتووە، کەیبانووی هەژاریش بەرەو موبەق و کولێن دەچێت و هیچ نییە، بەناچاری لاڕانی هەڵدەکڕێنێت.[1]