ناونیشانی پەرتووک: لایلایە بۆ کچێکی مردوو
ناوی نووسەر: حەمیدڕەزا شاهئابادی
ناوی وەرگێڕ: #سەروەر عومەر#
وەرگێڕدراوە لە زمانی: فارسی
دەزگای پەخش: گوڵدن بووک
ژمارەی چاپ: چاپی دووەم
چیرۆکی ئەم پەرتووکە باس لە کچێک دەکات بە ناوی زەهرا کە شتێک دەبینێت کە کەسانی تر نایبینن. کەس باوەڕی پێ ناکات. ناچارە بچێتە لای نزیکترین هاوڕێی مینا. بەم شێوەیە هەواڵی قسەکانی زەهرا بە سەرتاسەری ئەو شارۆچکەیە بڵاو دەبێتەوە کە خۆی لێی دەژی. زەهرا دەڵێت: کچێک دەبینم کە قژی خۆڵەمێشی هەیە، دەستەکانی لە ئەژنۆوە بۆ خوارەوە سووتاون و سەد ساڵ لەمەوبەر مردووە. [1]