وەک قەلی دەقڕێ.
قەل: مەبەست لە قەلەڕەشە، لە کوردەواردا بە باڵندەیەکی شووم و نەگبەت ناسێنراوە، لە هەر جێگەیەک بقڕێنێت، کاولی دەکات، دەقڕێ: مەبەست لە دەنگی قەلەڕەشە. بۆ کەسێک بەکاردێت کە بەردەوام لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیدا هەواڵی ناخۆش بە دۆست و ئاشناکانی بدات. [1]