هەر چییەکت هەیە مەیخەرە کەشتییەکەوە.
بۆ کەسێک بەکاردێت کە هەموو دەستمایەکەی بخاتە ناو سەودایەکەوە، لە سەوداکەدا زەرەربکات و مایەبووچ بێت، یان کەسێک هەموو سامانەکەی بخاتە ناو کەشتییەکەوە، لە دەریادا بەهۆی گەردەلوولەوە نووقم ببێت و هیچی بۆ دەرنەچێت، واتە: کەسی کاسپ دەبێت هەمیشە بەشێک لە سامانەکەی بەدانراوی هەبێت، یان سامانەکەی لە دوو بۆ سێ ئیشدا بێت، بۆ ئەوەی گەر لەلایەک زیانی کرد، لە لایەکانی ترەوە پڕی بکاتەوە. [1]