هەتا خوا غەزەب لە مێروولە نەگرێت، باڵی لێ ناڕسکێت.
غەزەب: تووڕەیی یان قین هەستان (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، ناڕسکێت: ڕووان یان پەیدابوون. مێروولە هەتا ئەو کاتەی بەسەر زەویدا دەڕوات، کەمتر لەلایەن باڵندەوە هێرشی دەکرێتەسەر و دەخورێت، بەڵام هەندێک مێروولە هەیە، باڵی لێدەڕوێت و دەفڕێت، ئەو کات زیاتر لەلایەن باڵندەکانەوە دەخورێت و لەناودەچێت، واتە: هەتا ستەمکاریی نەگاتە چڵەپۆپە، بەر نەفرەتی گەل ناکەوێت.[1]