#پیاز# هەموو ڕەنگە جیاوازەکانی سوودی هەیە بۆ تەندرووستی مرۆڤ بەڵام پیازی سوور بەوە جیا دەکرێتەوە کە زۆرترین بڕی مادەی دژەئۆکسانەکانی تێدایە لە چاو جۆرەکانی تری پیاز جگە لە بوونی گۆگرد
=KTML_Bold=دکتۆر #کامەران ژاژڵەیی#، پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین سوودەکانی پیازی سووری ئاشکراکردووە.=KTML_End=
1. کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە هەوکردن بە هەموو جۆرەکانییەوە بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆری ماددە دژەئۆکسانەکان.
2. بەهێزکردنی تەندرووستی دڵ؛ بەهۆی کاراکردنی سووڕی خوێن و دابەزینی ئاستی چەورییە خراپەکانی ناو خوێن؛ بۆیە یارمەتیی خۆپاراستن دەدات لە جەڵتەی دڵ و مێشک و نەخۆشی تەسک بوونەوەی خوێنبەرەکان.
3. یارمەتیی دابەزاندنی ئاستی کولیستڕۆڵی خراپ و چەورییە سیانییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی کولێستڕۆڵی باشی ناو خوێن دەدات.
4. سوودی هەیە لە چالاککردن و بەرزکردنەوەی ڕێژەی خرۆکە سوورەکانی خوێن و باشتر کردنی ڕێژەی ئۆکسجین بۆ هەموو خانەکانی جەستە.
5. بەهێزکردن و چالاک کردنی بەرگری جەستە؛ چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا، ماددە دژە ئۆکسانەکان و ماددە ڕیشاڵیەکان بێجگە لە ئاو.
6. خۆپاراستن لە چەندین جۆری شێرپەنجە.
7. یارمەتیی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکرەی خوێن دەدات بەهۆی بوونی ماددەی کرۆمەوە لەناو پیازی سوور.
8. بەهێزکردنی توانای سێکس لە هەردوو ڕەگەزدا.
9. بەسوودە بۆ پاراستنی تەندرووستی پێست.
10. یارمەتیی دابەزینی کێش و ڕێگەگرتن لە قەڵەوی.
11. پاراستنی تەندرووستی ددان و ناودەم.
12. پاکردنەوەی جەستە لە ماددە ژەهراوییەکان. [1]