خانمان خەون دەبینن بەوەی بچنە ناو پەیوەندییەکی سەرکەوتوو و ڕۆمانسیانە لەگەڵ پیاوێک کە هەمان هەستی هەبێت و خێزانێکی بچووکی دڵخۆش درووست بکەن، زۆر کات ئەم خەونە وادەکات خانمان ڕاستییەکان وەکوو خۆی نەبینن و کاتێک تایبەتمەندییەکی نەرێنی لە بەرانبەرەکەیان دەبینن، پشتگوێێ دەخەن، ئەمەش هەندێک کات پاش هاوسەرگیری پەشیمانیان دەکاتەوە.
=KTML_Bold=ماڵپەڕی hackspirit چەند ئاڵایەکی سووری بڵاوکردووەتەوە، کە پێویستە خانمان پشتگوێی نەخەن کاتێک لە بەرانبەرەکەیانی دەبینن.=KTML_End=
1. ڕێز لە سنوورەکانت ناگرێت، سنووری بۆ خۆی داناوە و ناهێڵێت هیچ کەسێک سنوورەکان تێپەڕێنێت، بەڵام سنوورەکانی تۆ پشتگوێ دەخات، قسە دەربارەی هەموو شتێکی تۆ دەکات، وەکوو؛ ستایلی جل، بیرکردنەوەکانت، حەزەکانت، خەونەکانت، خێزانەکەت و زۆر شتی دیکە کە تایبەتن بە تۆ.
2. دەیەوێت کەسێکی نایاب بیت و هیچ کەموکووڕی و هەڵەیەکت نەبێت، کاتێک هەڵەیەکی بچووک دەکەیت، توڕە دەبێت لەبری ئەوەی هەوڵبدات یارمەتیت بدات لە چاکبوونەوەی.
3. هیچ کاتێک دەربارەی داهاتووت قسەت لەگەڵ ناکات، چونکە زۆر جددی نییە دەربارەی پەیوەندییەکەتان.
4. بەراوردی کەسانی دیکەت دەکات، تەنانەت واتلێدەکات تۆ خۆت بەراوردی کەسانی دیکە بکەیت.
5. خێزانەکەت و هاوڕێکانت لەگەڵ ئەو پەیوەندییەدا نین و ڕەتیدەکەنەوە، ئەمەش ئاڵایەکی سوورە کە نابێت پشتگوێی بخەیت، چونکە زۆرکات ئەوان هەندێک شت دەبینن کە تۆ نابینیت. [1]