سەگ بە شۆرین گڵاوی دەرناچێ.
لە تێڕوانینی ئایینی ئیسلامدا سەگ یەکێکە لەو ئاژەڵانەی کە گڵاوە، واتە: کەسێک دەستنوێژی هەبێت، گەر دەستی یان جەستەی بەر سەگ بکەوێت دەستنوێژەکەی دەشکێت، بەڵام سەگ لە کەلتووری کوردیدا بەدرێژایی مێژوو لەگەڵ شوانکارەی کوردا بووە و بەهای تایبەتیی خۆی هەیە، بە کەسێکی گوناهبار دەوترێت کە بە هیچ شتێک لە گوناهەکانی پاکنەبێتەوە.[1]