سوور هات، ساتی لەبیرچوو.
جێبەجێکردنی پەیمان و بەڵێن یەکێکن لە نەریتە زۆر نایابەکانی وڵاتی کوردەوار، چونکە کورد سەری دابنێت پەیمان و بەڵێن ناشکێنێت، بە کەسێک دەوترێت کە بەهۆی شتێکەوە کاتی بەڵێنی لەدەستچووبێت، بەهۆیەوە ڕووزەردی تووش بووبێت، هەرچی بکات وەک خۆی لێ نەیەتەوە. [1]