سوورم دا بەسووری، کرمکرمی زێدە.
سوور: مەبەست لە بووکە، لە کوردەواردا لە مێژووی کۆندا پەیوەندی کۆمەڵایەتی بە جۆرێک بووە کە هەر کوڕێک بیویستایە ژن بهێنێت، دەبوو لەبری ژنەکەی خوشکێکی بدایە، واتە: ژن بە ژن بکات، لە کاتی ژن بە ژندا بەکاردێت، واتە من کچێکم داو تۆ کچێکت داوە، ئیتر باقی چی، هیچ باقییەک لەنێوانماندا نەماوە. [1]