ڕەنگە ڕۆژێ لەسەر باڵی هۆنراوەیەک
بەکۆڵانەکەتانا بێمەوە
وەکو یادێک ، بۆ ڕابردوو
ئه و گۆرانیە بڵێمەوە
کە هەمیشە لە ژوانا
لە ئامێزی
دەیان شەوی سورو جوانا
بەیەکەوە ،
بەدەنگێکی یەکجار ناخۆش ئەمانچڕی ......
((ئەم دڵە باڵندەیەکە ،شەوانە دێ
پەڕوباڵی ، لەدەرگاکەتان هەڵئەسوێ))
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]