بە مەبەستی بەهێزکردنی ڕیزی پێکهاتەی یانەکەی و بەدەست هێنانی ئەنجامێکی شایستە لە یارییەکانی داهاتووی وەرزی نوێ خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستان ڕکابەری کردن لەسەر نازناوی پاڵەوانێتییەکە دەستەی کارگێڕی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی هەولێر# لە درێژەی گواستنەوەی یاریزانانی یانەکانی تری کوردستان بۆ ڕیزی یانەکەی، گرێبەستی لەگەڵ هەردوو یاریزانی یانەی بروسک (#غەفور عوسمان#ی گۆڵچی و کارزان عەبدوڵڵا)ی گۆڵکاری یانەکە مۆرکرد بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێی خولی کوردستان بەدرێسی یانەکە یاری بکەن، لەبارەی چوونی بۆیانەی پێشمەرگەی هەولێریش غەفور عوسمان وتی: زۆرخۆشحاڵم کە گرێبەستم لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی هەولێر مۆرکردووە دەمەوێ لەم وەرزە درێسی یانەکە بپۆشم و بتوانم ئەنجامی بەرچاو بەدەست بهێنم، هەر چەندە لە ماوەی پێشوو خزمەتی یانەی بروسکمان کردووە ئیتر لەم ماوەیەش لێرە درێژە بە کاروانی وەرزشی خۆمان دەدەین و وتیشی گرێبەستەکەم بە بڕی 24 ملیۆن دینارە بۆ یەک وەرز مووچەی مانگانەشم 850 هەزار دینارە، کارزان عەبدوڵڵاش لەلایەن خۆیەوە بۆگۆڤاری گوڵان وتی: ئێمە دوای چەندین گفتوگۆکردنمان لەگەڵ چەند یانەیەک بۆ ئەوەی یارییان بۆبکەین لە وەرزی داهاتوو بەڵام بەش بەحاڵی خۆم یانەی پێشمەرگەم هەڵبژارد بۆ ئەوەی لەوێ خزمەت بکەم، خۆشحاڵم کەدرێسی پێشمەرگەی هەولێر دەپۆشم بەهیوای ئەوەم بتوانم لەگەڵ ئەو یانەش چەند ئەنجامێک بەدەست بهێنم، ماوەی گرێبەستەکەشم بۆدووساڵە بۆ یەک ساڵ 24 ملیۆنە لەگەڵ 850 هەزار مووچەی مانگانەمانە.جێگای ئاماژە پێکردنە یانەی پێشمەرگەی هەولێر ئەمساڵ 2013 چەندین گرێبەستی لەگەڵ یاریزانان مۆرکردووە بە مەبەستی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە خولی نایابی کوردستان.
[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 214 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!