بە مەبەستی خۆئامادەکاری بۆ دەستپێکی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی کوردستان کە ساڵانە #یەکێتی تۆپی پێی کوردستان# بۆ یانە بەشداربووەکانی خولەکە ئەنجامی دەدات، دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشیی ڕانیەی دەڤەری ڕاپەڕین کە ئەمساڵ یەکێک لە یانە بەشداربووەکانی خولە بەهێزەکەی کوردستان دەبێت، بۆیە وەکوو زۆرێک لە یانە بەشداربووەکان دەستی بە ئامادەکاری کردووە، لەم ناوەشدا کارگێڕیی یانەکە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ (ڕەفیق سەعید)ی ڕاهێنەری پێشووی یانەکانی #سۆران# و #ڕواندز# مۆرکردووە بۆ سەرپەرشتی کردنی مەشقی یانەکە لەم وەرزەدا و بتوانێ شانبەشانی یانە گەورەکانی کوردستان شەڕی ئەنجامی گەورە بکەن وەکوو تیپی سەرکەوتوویی پلە یەکی کوردستان، کارگێڕیی یانەکەش گرێبەستی لەگەڵ هەریەک لە ژماریەک لە یاریزانان تازە کردەوە کە بریتین لە هەریەک (دانەر بایز، داستان چەلاوی، میلاد کوروش، چالاک سەرکەوت، ئاراز عەبدولڕەحمان، لازۆ عەلی، ئارام بابانی، کادۆست عەلی) یانەکە بەردەوامیش دەبێت لە هێنانی ژمارەیەک یاریزانی بەتوانا بۆ ئەوەی پێکهاتەی یانەکەی تەواو بکات و ئامادەکارییەکانیان درێژە پێ بدەن، هەروەها ئەمساڵ 2023 یانەی ڕانیە تاکە نوێنەری دەڤەری ڕاپەڕین دەبێت لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان و یانەکانیش کێبڕکێ دەکەن لەسەر بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە لە خولەکە و مسۆگەر کردنی پلەکانی پێشەوە، یانەکانیش گرێبەستیان لەگەڵ چەندین یاریزانی بەتوانا لە یانەکانی کوردستان مۆرکردووە، #یانەی وەرزشی ڕانیە# وەرزی ڕابردوو توانی ئاستێکی بەرز لە خولی پلە یەکی کوردستان پێشکەش بکات و شانبەشانی #یانەی هەولێر# پلێتی خولی نایابی یانەکانی کوردستانیان مسۆگەر کرد.
[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 237 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!