شەڕی خۆتڕێن مەکە.شەرع جەوەڵ جەوەڵە.
جەوەڵ: جەبەل یان کێو و چیا (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) شەرع: مەبەست لە دەستووری ئایینە کە وەک چیا لێتێگەیشتن لێی گرانە، نەریتی کۆمەڵگە بەدرێژایی مێژووی گەل بەرێکەوتنی کۆمەڵایەتی دانراوە، تێگەشتن و لێ وردبوونەوە لێی کارێکی گرانە. واتە: تێگەشتن لە یاساکانی ژیان گرانە و لێکدانەوەی کەسی شارەزای دەوێت. [1]