شمشێر لە گاسنێ، هەر چەند بیپەسنێ، هەر دەچێتە سەر ئاسنێ.
شمشێر: ئامێرێکی کەلەپووریی جەنگی کوردییە، پێکدێت لە تیغێکی دەمپانی نووک تیژ، گاسن: ئامێرێکی کەلەپوورییە بۆ کێڵانی زەوی بەکاردێت، کەسێک توخم و پەروەردەی چۆن بێت، بە هەر بارێکدا بیهێنی و بیبەی، هەر ئەوەیە و گۆڕانی بەسەردا نایەت و چاک نابێت.[1]