قەڵا بشڕۆخێ، مەنەری هەر ئەمێنێ.
قەڵا: مەبەست لە تەلاری گەورەیە کە لە جێگەی گەورە و قایمدا درووستدەکرێت، مەنەر: بناغەی خانوو یان کۆشک و تەلار، هەندێک کەس لە کۆمەڵگەدا بۆ مێژوو دەژیی، واتە: هەموو کارەکانی تا کۆتایی دەمێننەوە، مەبەست لە کەسی گەورە و زانایە گەر بشمرێت، ناوبانگی هەر دەمێنێت.[1]