گای بخوازە، لەسەر پێستی شەقی کەیت، ناجووڵێ.
گا بۆ زەویکێڵان و جووتکردن بەکاردێت، شەقی: هیلاک و ماندوو (فەرهەنگی کانی)، لە کوردەواردا زۆر جار جوتیارەکان بۆ زەوی کێڵان گا لەیەک دەخوازن، لەکاتی کارکردنیشدا زۆری ماندوو دەکەن، بۆ کەسێکی قین ئەستوور بەکاردێت وەک تۆڵە سزای نەیارەکەی بدات.[1]