کەر کە بە بارەوە کەوت، بە کلکی ڕاستی دەکەنەوە.
لە مێژوویەکی دێرینەوە کەر بۆ باربردن و گواستنەوە بەکارهاتووە، لە وەرزی بارانباریندا گەر کەر بە بارەوە بکەوێتە ناو لیتە، بە کلک دەریدێننەوە، کەسێک لە ژیانیدا بەهۆی ڕووداوێکەوە بکەوێت، بە هاوکاری ڕاست دەبێتەوە، ئەگەر خۆی توانای هەستانەوەی نەبێت. [1]