حیکایەتی ڕۆستەم تەواوبوو، دەیوت: ڕۆستەم نێربوو یان مێ.
ڕۆستەم: ناوی کەسایەتییەکی پاڵەوانی ناو ئەفسانەگەلی کوردییە، پەندەکە بە کەسێک دەوترێت کە کاتێکی درێژ قسەی بۆ بکەی لەسەر بابەتێک، ورد بچیتە ناوی و بەپوختی لەسەری بدوێیت، دواتر کە باسەکە تەواوبوو، کەسەکە قسەیەک بکات کە ئاماژەبێ بە تێنەگەشتن. بۆ کەسێک بەکاردێت کە هڕی لە فڕی نەکاتەوە. [1]