کلکی لە هەزار تەرە پساوە.
تەرە: مەبەست لە دەربەدەربوونی گیاندارە (فەرهەنگی خاڵ)، پساوە: پچڕاوە. بەشی زۆری گیانداران کلکیان هەیە، هەندێکیان لەبەر گەڕۆکی و هۆکاری جیاواز کلکیان دەقرتێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا لە ژیان شارەزاتر دەبن و بەردەوام دەبن، بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە ژیانیدا ئیش و کاری زۆر بینیبێت، زۆر جار زیانی کردبێت بەڵام سەری لە هەمووی دەربچێت.[1]