ئەو نانە بەو دۆشاوە.
نان: لە کوردەوادا بە ئاردی دانەوێڵە (گەنم یان جۆ) درووستدەکرێت، دۆشاو: لە ترێ یان هەندێک میوە درووست دەکرێت، دەکوڵێنرێت تا خەست دەبێتەوە، یەکێکە لە خۆراکە بەهادارەکانی وڵاتی کوردەوار، مەبەست لەوەیە کەسێک شتێکی خراپی بەرانبەر کرابێت، ئەمیش بچێت هەمان شت لە بەرانبەرەکەی بکاتەوە. [1]