مانگ تا نەگاتە شەوێ، قەدری نییە.
قەدر: ڕێز و حورمەت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، چونکە ئەو شەوانەی کە مانگەشەوە دنیا بەهۆی شەوقی مانگەوە کەمێک ڕوونە و مرۆڤ بۆ ڕۆشتن بەرپێی خۆی دەبینێت، جیاوازە لەو شەوانەی تاریکەشەوە. مەبەست لەوەیە کە هەموو شتێک تا پێویست نەبێت، بەها پەیداناکات. [1]