مانگ لە پشت کۆزە، لە نەزانان وایە ڕۆژە.
کۆز: جێ مۆڵی ئاژەڵی وردە کە بەتەیمان دەورەدرابێت (فەرهەنگی خاڵ)، تەیمان بە شووڵی دار دەچنرێت وەک بەربەست دادەنرێت بە دەوری حەوشێکدا ئاژەڵی تێدەکرێت، تەیمان لەکاتی چنیندا کون کونە تیشکی ڕووناکی یان مانگە شەوی پێداتێدەپەڕێت، بۆ کەسی نەزان بەکاردێت کە لە ژیانیدا هڕی لە فڕی ناکاتەوە. [1]