ئاخیر هەر دێیتەوە سەر پەتک و سەنگی خۆت.
ئاخیر: کۆتایی. پەتک: پارچە پەتی بادراوی ئەستوور ( #فەرهەنگی خاڵ# )،
سەنگ: جۆرێک بەردی داشتراوە لە تەرازوودا شمەکی پێدەکێشرێت، (لە کوردەواردا تەرازووی بەن هەبووە، لە دووتا و شەش تاڵ بەن پێکهاتووە، بۆ کێشانی میوە و شمەک بەکاردهاتووە)، بۆ کەسێک بەکاردێت لەسەر قسەی خۆی سوور بێت، دواتر کە زانی بەپێودانگ و تەزانووی نەریتی کۆمەڵایەتی هەڵەیە، بگەڕێتەوە بۆ سەر ڕا و بۆچوونی هەمووان. [1]