ئەتۆ ڕازی، ئەمن ڕازی، چ حەوجە بچینە کن قازی.
حەوجە: پێویست (فەرهەنگی کانی)، قازی: بۆ کەسێک بەکاردێت کە پێکهێنانی ڕێ و شوێنی ئایینی ڕادەگات (فەرهەنگی هانبانە بۆرینە). مەبەست لە دوو کەسە کە کێشەی سەودایەک لەنێوانیان بێت، بۆخۆیان ڕێکبکەون کەچێ بکەن، پێویستیان بە نێوەندگیریی کەسێکی تر نەبێت. [1]