ئەوەی بچێتە بیتوێنێ، حەفت سارە وەعدان هەنومەنی دێنێ.
بیتوێن: ناوچەیەکە سەربە شاری #سلێمانی#یە، سار: ساڵ. حەفت: حەوت. وەعد: بەڵێن. هەنومەن: شتومەک. ناوچەی بیتوێن جێگەیەکی کشتوکاڵیی و پڕ ژیانە، هەموو دانیشتووانەکەی بە ڕێبوارەکانیشەوە دەستبەتاڵ لێی نایەنەدەر. واتە: کەسێک بچێتە جێگەیەکی بەهادار، بێگومان بە دەستکەوتی باشەوە دەگەڕێتەوە.[1]