نەکردی و نەخواردی لە سمێران مەیی
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (نەکردی و نەخواردی لە سمێران مەیی)، هەندێکجار کارێک بەسەر کەسێک ساغ دەبێتەوە بەبێ ئەوەی ئەو کارە ئەو ئەنجامی دابێت، وەکوو ڕووداوەکەی مەلای مەشهور کە لە نزیک ماکەرێکەوە دۆخینەکەی-بەنە خوێنەکەی دەبەستێتەوە، لێی دەپرسن مەلا کەرت گاوە؟ دەڵێت: لەگینە. وتا لەوانەیە. [1]