بیستم لە عاقڵی مێژوو نەبینی وردبین
هاودەرد ڕوودەکی بە عەجووزەی کەنەفتی ژین
سەر سووڕ دەمێنێ لە کاری پیری تەمەن لەسەر
بۆ ڕەنگی ڕەشی مووی سپی قەتران دەدەن لەسەر
کەس نییە کە بە مووی ڕەش سەری دەرچێ لەدەس ئەجەل
خۆیان شەکەت دەکەن بە گەلێک هەوڵی بێ سەمەر
جا خوسرەوانی هاتە وڵامێکی پڕ مەبەست
دەردی دڵی نواند بە کەلامێکی پڕ لە هەست
من بە هومێدی لاوی ڕەشاییم نەدا لەسەر
تووشی گوناهی نوێ بم و تێیدا بکەم زەرەر
وەک تازیەبارەکان کە جلی ڕەش دەکەن لەبەر
ڕەشپۆشی بۆ موسیبەتی پیری دەکەم بەسەر[1]
#1987-09-28#
#مەهاباد#
وەرگێڕ : #ناسر ئاغابرا-ژاکاو#
پەرتووکی: #کەژاوەی دڵ#